دروێنە لە گەرمیانی بێ باران دەستیپێكرد

چل تۆن گەنمیان چاند و تەنیا دوو پیكابیان دروێنە كرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

جوتیارانی گەرمیان دەستیان بە دروێنەی گەنم کردووە، بەھۆی کەمبارانیەوە بەرھەمی ئەمساڵیان بەدڵ نییە و دەڵێن ھەمووی زەرەر بووە.

کەمال حوسێن، جوتیارە بە 964ى وت،”بە پێنج براوە 40 تۆن گەنممان چاندووە، بەڵام بەرھەمەکەی ئەوەندە کەمە کردوومانەتە ناو دوو پیکابەوە”.

“پارەی کارکردنی دەڕاسەکە دەرناکاتەوە، ئەمساڵ زەرەری زۆرمان کردووە، براکەی خۆم دروێنەی بۆمان کردووە ئەگەر خاترمان بگرێت زەرەرەکەمان کەمتر بێتەوە”، کەمال حوسێن وای وت.

جەمال حوسێن، شۆفێری دەڕاسەیە و برای کەمالە، بە 964ى وت، “ئەمساڵ بەرھەمی گەنمی سنووری گەرمیان خراپە، لە بەیانییەوە خەریکی دروێنەم عەرەبانەیەکی پڕنەکردووە”.

جەمال حوسێن داوا دەکات حکومەتی کوردستان هاوکارییان بکەن و بیری ئاویان بۆ دابین بکەن.

ئەمساڵ وشكەساڵییەكی توندە و بە تایبەتی لە ناوچەی گەرمیان، كە بە قسەی كەمال حوسێنی جوتیار، تەنیا یەك جار باران باریوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەنمەکە ئاوی دەوێ؛ جوتیارانی هەولێریش کارەبا

گەنمەکە ئاوی دەوێ؛ جوتیارانی هەولێریش کارەبا