“لە هەموو کوردستانەوە خەڵک هاتوون”
نۆیەمین فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئەمڕۆ نۆیەمین فێستیڤاڵی باڵەکایەتی لە گۆڕی کۆران بەڕێوەدەچێت، خەڵکی لە تەواوی کوردستانەوە روویان لە فێستیڤاڵەکە کردووە، لە ناو سرووشتە جوانەکەی باڵەکایەتی، رەشماڵی کۆنی کوردەواری هەڵدراوە.
ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە لەبارەی چالاکیەکان و گرنگی فێستیڤاڵەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئامانج لە رێکخستنی فێستیڤاڵەکە، نیشاندانی کلتوری باڵەکایەتی و گرنگیدانە بە پیشاندان و بەرەوپێش بردنی کەرتی گەشتیاری ناوچەکە.
باسی لەوەشکرد، ئەم فێستیڤاڵانە گرنگییەکی زۆریان هەیە لەسەر پتەوکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە بەهۆی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاڵ بوونەتەوە لای خەڵک.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر