برینی کەسیان سەخت نییە

14 قوتابی لە رووداوی هاتوچۆکەی کونەماسی بریندار بوون

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ژمارەی بریندارانی رووداوی وەرگەڕانی پاسی قوتابییان لە سەیرانگەی کونەماسی بەرزبووەوە بۆ 14 قوتابی و برینی هیچ کام لە بریندارەکان سەخت نییە و مەترسی نییە لەسەر ژیانیان.

سامان شێخ لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، ژمارەی ئەو قوتابییانەی لە رووداوەکەدا بریندار بوون، 14 قوتابین و ئێستا بە رێگاوەن بۆ نەخۆشخانەی شار.

وتیشی، مەترسی لەسەر ژیانی هیچ کام لە قوتابییەکان نییە و برینەکانیان سووکە.

سەر لە ئێوارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 پاسێکی خوێندکاران لە نزیک سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێر وەرگەڕا، کە قوتابیانی قوتابخانەی برایەتیی تێدابوو، لە گەڕەکی کارێزە وشکی سلێمانی  بۆ سەیران چوونەتە ئەو ناوچەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا

پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا