توێژینەوەیەکى نوێ:

خەنە چارەسەرى شێرپەنجەى مەمکە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئێمە هەر وامانزانیوە خەنە بۆ رەنگى قژ بەکاردێت، بەڵام توێژینەوەیەکى نوێى کوردى گەیشتووە بەوەى کە پێکهاتە کاریگەرەکانى رووەکى خەنە، چارەسەرە بۆ شێرپەنجەى مەمک.

توێژنەوەکە لەلایەن مامۆستا فەرهەنگ حەمید لە کۆلێژى تەکنیکى هەڵەبجە ئامادەکراوە و لە گۆڤارى فوود سیستەمى رووسى بڵاوکراوەتەوە.

پوختەى توێژنەوەکە دەرخستنى هەندێک پێکهاتەى ناو رووەکى خەنەیە کە گەیشتوون بەو ئەنجامەى یەکێک لە پێکهێنەرەکانى ناو رووەکەکە رێگرى لە زیادبوون و بڵاوونەوەى خانە شێرپەنجەییەکان دەکات بەتایبەت شێرپەنجەى مەمک.

بەڵام وەک ئەوەى توێژەرەکە بە 964ـى وتووە،”ئاگاداربن پێکهاتە کاریگەرەکانى رووەکى خەنە لەوەدا دەستناکەوێت کە لەبازاڕ دەفرۆشرێت، چونکە هاڕدراوە و مادە و رەنگى تێکەڵکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەیانویست خەنە و بۆیەی بەسەرچوو ساغبکەنەوە

دەیانویست خەنە و بۆیەی بەسەرچوو ساغبکەنەوە

توێژینەوەیەک: 15 خولەک خەوى زیادە تواناى مێشکى هەرزەکار...

توێژینەوەیەک: 15 خولەک خەوى زیادە تواناى مێشکى هەرزەکاران باشتر دەکات