لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە

دوو بکوژ لە بەغدا هاڵاتبوون و لە هەولێر دەستگیر کران

964+

ژێوار خدر

دوو تۆمەتبار لە بەغدا کەسێکیان کوشتووە، دواتریش هەڵهاتوون و هاتوونەتە هەولێر بەمەبەستی خۆ شاردنەوە، بەڵام ئەوەیان بۆ نەچووە سەر و  ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025 لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵیان پێگەیشتووە، کە دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و رایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر. دەشڵێت، “تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا تۆمەتباران دەستگیر بکەین.”

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد