كاوه عه‌لى: تێبینیه‌كان له تایبه‌تمه‌ندى دادگاى فیدراڵى نییه
“ئه‌و مه‌ترسییه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه هه‌یه لاوازه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاوه عه‌لى، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و په‌رله‌مانتارى هه‌رێمی كوردستان به‌دوور ده‌زانێت كه ئه‌و تانه و تێبینیانه‌ى له‌سه‌ر ده‌نگدان به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و كراوه‌ته سكاڵایه‌ك بۆ دادگاى فیدڕاڵى بتوانێت شكست به ده‌نگدانه‌كه‌ى په‌رله‌مان به به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه بهێنێت.
رۆژى 14.4.2025 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه، به زۆرینه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى په‌سه‌ند كردوو بوو به 19 هه‌مین پارێزگاى عێراق.
كاوه عه‌لى، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ى تیبێنیان له‌سه‌ر ته‌واونه‌بوونى نیساب له‌كاتى ده‌نگدانه‌كه هه‌یه و بۆ دادگاى فیدڕالیان ره‌وانه كردووه به ئه‌گه‌ر زۆر دادگا ئه‌و ساكاڵایه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه.
وتیشی “چونكه ئه‌و تێبینى و سه‌رنجانه‌ى ئه‌وان هه‌یانه له تایبه‌تمه‌ندى داداگاكه نییه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاوه عه‌لى به 964ـى وتبوو، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 10 ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌ى به پارێزگاى هه‌رێم ناساندووه و كارى كردووه له‌رێگه‌ى سكاڵایه‌كه‌وه ماده‌ى 93 له‌ده‌ستوورى عێراق به‌كاربهێنێت، كه ئه‌م پارێزگایه به فه‌رمى و یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونى هه‌بووه.