ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
گەرما وردە وردە دەیکات بە هاوین
ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێش تۆز و خۆڵ
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ ئەگەرى نمەباران هەیە و سبەینێش تۆزێکى سوک لە هەوادا بوونى دەبێت.
وەک ئەوەى کەشناسى باسى دەکات، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە .
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە ئاسمان لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا.
لەبارەى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە پلەکان بەشێوەیەک بەرزدەبنەوە لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت بە هاوینێکى تەواو.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ چوارشەممە:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی