تونێلى پێشڕەو لە سلێمانى
بۆ ماوەى 90 خولەک
کەمێکى تر تونێلى پێشڕەو دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
کەمێکى تر تونێلى پێشڕەو بۆماوەى کاتژمێر و نیوێک دادەخرێت و کارى نۆژەنکردنەوەى بۆ دەکرێت.
موقهدهم ههرێم نهجات لێپرسراوی بنكهی هاتووچۆی سیتهك، بە رادیۆى ترافیك ئێف ئێمی هاتوچۆى سلێمانى راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025، لە کاتژمێر 10ـى بەیانى تا 11:30 خولەک، بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک، تونێلەکە بەڕووى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکاندا دادەخرێت.
وەک باسى دەکات، داخستنەکە بەمەبەستى ئەنجامدانى کارى نۆژەنکارییە لە تونێلەکەدا.
تونێلى پێشڕەو، سیتەک و شارباژێر و ماوەت بە سلێمانى دەگەیەنێت، ناوە ناوەش بەهۆى کارى نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوە بۆ ماوەیەک دادەخرێت.