تازه‌یه و بۆ یه‌كه‌مجاره
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سیستمێكی دیجیتاڵى بۆ خزمه‌تكردنى پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌خاته‌كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یەکەمجار سیستمێکی تایبەت بە تۆمارکردنی بریندارانی پێشمەرگە راگەیەندرا، كه سیستمێكی دیجیتاڵییه و خزمه‌ت به بوارى ته‌ندروستى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، كه ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه، بە جێبەجێکردنی ئه‌م سیستمە، هەرکات بریندارێکی پێشمەرگە هەبێت لە رێگەی ئەم سیستمەوە راستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتی لە ژمارەی بریندار و جۆری برینەكانیان ئاگادار دەكرێتەوە.
له رێگه‌ى ئه‌م سیستمه‌وه، تەواوی کاروبارە تەندروستییەكانی پێشمەرگە رێکدەخرێنەوە، كه لەلایەن رێکخراوی spirt of america پاڵپشتیی دارایی هەموو قۆناغەکانی دابینكراوە و لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سیستمەکە رێگرییش دەکات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، “ئەم گەشەسەندنە لە بواری پزیشکیی سەربازی، سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گەورەیە، كه ئەم بەرنامە ئەلیکترۆندیە بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی پزیشکییە لە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا”.