پاشماوەکانیان گواستووەتەوە

کەسانى نەناسراو گۆڕى حافز ئەسەد هەڵدەدەنەوە

964+

وریا فەتاح

لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە گۆڕى حافز ئەسەد هەڵدراوەتەوەو پاشماوەى گۆڕەکەش بۆ شوێنى نادیار گواستراونەتەوە.

دواى کەوتنى ئەسەد و هەڵاتنى بۆ سوریا، گۆڕى حافز ئەسەد مەترسى کەوتەسەر، هەر چەند رۆژێک دواى کەوتنى ئەسەد، کەسانى نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر گۆڕى ئەسەد و سووتاندیان، هەر ئەمە نییە ئەوەتا لە نوێترین پێشهاتدا گۆڕەکەى هەڵدراوەتەوە و کەلوپەک و پاشماوەکانى بۆ شوێنى نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێى ئەو دیمەنانەبێت کە میدیاکان و چالاکوانانى سوریا بڵاویان کردووەتەوە، گۆڕەکەى حافز ئەسەد هەڵدراوەتەوە.

گۆڕى حافز ئەسەد لە شارۆچکەی قەرداحەیە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پارێزگەی لازقییە لە رۆژئاوای سووریا، گۆڕەکە لەسەر گردێکە و گۆڕی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەى ئەسەدی لێیە.

حافز ئەسەد، باوکی بەشار ئەسەد لەدایکبووی ساڵی 1930 بووە، لە شارۆچکەى قەرداحە، لە خێزانێکی عەلەوی لەدایکبووە و لە 10-06-2000 کۆچی دوایى کردووە، حافز ئەسەد لە 1971 تا کاتى مردى پۆستى سەرۆک کۆمارى وڵاتەکەى لەدەست بووە.

حافز ئەسەد، دیکتاتۆر بەسەر گەلەکەی و دوژمنە سەرسەختەک...

حافز ئەسەد، دیکتاتۆر بەسەر گەلەکەی و دوژمنە سەرسەختەکەی سەدام