خواردنگەیەك بوو
ئاگره‌كه‌ى سه‌ر رێگاى پیرمام كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
ئه‌و ئاگره‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له خواردنگەیەكى سه‌ر رێگاى پیرمام كه‌وتبووه‌وه ئێستا كۆنتڕۆڵكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێری 964 له شوێنى رووداوه‌كه، ته‌نیا دوو كه‌س به‌هۆى دووكه‌ڵى ئاگره‌كه‌وه تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون .
وتیشی ” ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى خواردنگەكه‌ى پێ دروستكرابوو رێگه‌خۆشكه‌ربوون كه ئاگره‌كه زوو ته‌شه‌نه بكات.
پێشتر موقەدەم سەمیر بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی پیرمام بە 964ـی وتبوو، ئه‌و خواردنگەیەى سووتاوه لە ناوچەی گرین‌لاند لەسەر رێگای هەولێر – پیرمامه و تیمی بەرگریی شارستانیی ئەوان له‌گه‌ڵ تیمی سێ بنكەی دیكە خەریكن كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن