"ئه‌مجاره راوچییه‌كان ده‌ده‌ینه دادگا"
له گوندى بۆگد باڵنده‌یه‌كى (پۆڕ) بە برینداری له راوچییه‌كان سه‌ندرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندی بۆگدى سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى له كۆیه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك باڵنده‌یه‌كی راوكراو له چه‌ند راوچییه‌ك ده‌سه‌ننه‌وه و ئه‌وانیش هه‌ڵدێن، ئێستا باڵنده‌كه‌یان له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستى داناوه، بۆئه‌وه‌ى به‌ساغى ره‌اونه‌ى ناو سروشتى بكه‌نه‌وه.
ئاراس خالید بۆگدى، دانیشتوویه‌كى ئه‌م گونده و چالاکوانێکه به 964ـى وت، چه‌ند راوچییه‌ك له گوندێكی دراوسێیان به چه‌كى تاپڕ راوى باڵنده‌ى (پۆڕ)یان ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى ته‌قیان لێ‌كردن ئه‌وان ئاگادار بوون و هه‌ڵاتن.
وتیشی “ئه‌م پۆڕه‌یان بریندار كردووه و ئێمه چووین هه‌ڵمانگرته‌وه”.
باڵنده‌كه، چوار ساچمه‌ى تاپڕى به‌ركه‌وتووه و قاچێك و باڵێكی شكاوه و ناتوانێت هه‌ڵبفڕێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى بۆ 964 یان ناردووه، باڵنده‌كه توانى هه‌ڵفڕینى نه‌ماوه.
ئاراس ده‌ڵێت، هه‌واڵیان بۆ ئه‌و راوچییانه ناردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان دووباره بكه‌نه‌وه راده‌ستى دادگایان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له پێش راپه‌ڕینه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر باڵنده‌ى پۆڕ له سنوورى گونده‌كه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى راوچییه‌كانه‌وه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر چووه و له ئێستاشدا نزیكه‌ى 20 دانه‌یه‌كی لێ ماوه.