بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەت:

کاسبکارانی مەیدانی حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

ژێوار خدر

لە نزیکترین کاتدا کاسبکارانی بازاڕی مەیدانی حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە 23.4.2025 ئاگر لە بەشێکی بازاڕەکە کەوتەوە و 13 کەپر بە کەلوپەلەکانیانەوە سووتان.

هیوا قەرەنی، لێپرسراوی ئیدارەی راپەڕین بە 964ـی وت، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی زیانەکان، کە پێکهاتووە لە بەرگریی شارستانیی راپەڕین، قایمقامیەتی رانیە، لە نزیکترین کاتدا بەپێی قەبارەی زیانەکان خاوەنی دوکانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەمەش بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی.

وتیشی، بەشێکی زۆری ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە و کەلوپەلەکانیان سووتاوە، ژنن و جلوبەرگ و کەلوپەلی دەستی دوو دەفرۆشن.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بۆ 964 قسەی کرد و رایگەیاند، 13 دوکاندار بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا لیژنەکە پێکهاتووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی زیانەکان و هەر کات راپۆرتی لیژنەکە ئامادەبوو، زیانلێکەوتووەکان بە قەبارەی زیانەکانیان قەرەبووی مادی دەکرێنەوە.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە و نازانین بەهۆی چییەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین بیر لە سزادانی

بەرگریی شارستانیی راپەڕین بیر لە سزادانی "پەرێز سوتێنەرەکان" دەکاتەوە