لەگەڵ دکتۆر سەرگوڵ

سادەترین رۆتینی پێست چییە و چۆن خۆمان بپارێزین لە تیشکی خۆر؟

964+

جێگر مەحمود

سادەترین رۆتینی پێست چیە چۆن خۆمان بپارێزین لە تشکی خۆر و زیپکە و پەلەی پێست هەروەها فیلەرو بۆتۆکس سەلامەتن ئەگەر ئەنجامی بدەین ؟

پێستمان گەورەترین ئەندامی لەشمانە و ئاوێنەی تەندروستی و جوانییمانە گرنگیدان بە پێست و پاراستنی لە نیشانەکانی پیری خەونی زۆرێکمانە لەم ڕۆژگارەدا چارەسەری جوانکاری وەک بۆتۆکس و فیلەر بوونەتە بژاردەیەکی باو بۆ گەڕاندنەوەی گەنجی و جوانی بۆ پێست
دکتۆرە سەرگول مغدید پسپۆری جوانکاری و پێست وەلام دەداتەوە دەلێت پێویستە رۆژانە دژەخۆر و غسولی پاکەرەوەی دەمووچاو بەکاربێت گرینگی بدرێت بە روخسار هەروەها  ئەوانەی کێشەی پەلەو زیپکەیان هەیە هۆکارەکەی دەکرێت زیپکەی گەنجی بێت یان چەوری ژێر پێست یان تێکچونی هۆرمۆنات لە پەلە هۆکاری شوێنەواری زیپکە یاخود برینی نەشتەرگەری یان راو لە ژنانی سکپر کە دەبێت هەردووک حالەت بە دەرمان یان لێزەر چارەسەر بکرێن هەروەها باسی بۆتۆکس و فیلەر دەکات دەلێت
بۆتۆکس ماددەیەکە بە شێوەیەکی کاتی ماسولکەکانی ژێر پێست خاو دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوە یان نەمانی چرچ و لۆچی جووڵەیی بەتایبەت لە ناوچەی نێوچاوان دەوری چاو و نێوان برۆکان. ئەنجامەکەی پێستێکی سافتر و دیمەنێکی ئارامترە
فیلەرماددەی جێڵی نەرمە (زۆربەی کات لە هایالورۆنیک ئەسید پێکدێت) کە بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانە بەکاردێت کە قەبارەیان لەدەستداوە یان چرچی قووڵیان تێدایە فیلەر بۆ زیادکردنی قەبارەی لێوەکان پڕکردنەوەی ڕوومەتەکان سافکردنی هێڵەکانی دەوری دەم و دەموچاو بەکاردێت

هەردوو چارەسەری بۆتۆکس و فیلەر  یان هەر کێشەیەکی پێستی دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ یان شارەزایەکی باوەڕپێکراوەوە ئەنجام بدرێن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.