هێشتا کۆتایى نییە
ژمارەى بریندارانى تەقینەوەکەى ئێران بۆ نزیکەى 200 کەس بەرز بوەوە
964+
وریا فەتاح
ئاژانسى هەواڵى مێهر بڵاوى کردەوە، ژمارەى بریندارانى تەقینەوەکەى بەندەرى شەهید رەجائى بۆ نزیکەى 200 بریندار بەرز بووەتەوە.
لاى خۆیەوە ئاژانسى هەواڵى تەسنیم لەبارەى رووداوەکە بڵاوى کردووەتەوە کە تەقینەوەکە باڵەخانەیەکى ئیدارى بە تەواوەتى خاپور کردووە و چەندین ئۆتۆمبێلیش بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هەرچەندە ژمارەکان نادیارن، بەڵام بەپێى ئاژانسى تەسنیم تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، زیانى گیانى هەبووە.
تائێستا روون نەکراوەتەوە تەقینەوەکە بەهۆى چییەوە روویداوە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان بەو ئاراستەیەن کە تانکەرێکى سووتەمەنى هۆکار بووبێت و تەقیبێتەوە.