کار دەکاتە سەر ژیانی رۆژانە

دڵەڕاوکێ چییە و چۆن رووبەڕووی ببینەوە؟

964+

جێگر مەحمود

بە پێی سەرچاوەکانی بی بی سی دڵەڕاوکێ کاردانەوەیەکی سروشتییە بەرامبەر فشار، بەڵام کاتێک بەردەوام و توند دەبێت، دەگۆڕێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی، جیاواز لە سترێسی ئاسایی کە بە نەمانیی، هۆکارەکەی نامێنێت.

کاریگەرییەکان:

بەپێی زانیارییەکان دڵەڕاوکێی درێژخایەن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی (دڵ، هەرس، خەو، بەرگری) و دەروونی (میزاج، خەمۆکی، تەرکیز) هەیە و دەتوانێت کار بکاتە سەر ژیانی رۆژانە و پەیوەندییەکان.

رێگاکانی رووبەرووبوونەوە:

هەناسەدانی قووڵ، وەرزش، قسەکردن لەگەڵ کەسانی متمانەپێکراو، و خولیاکان.

یارمەتی پیشەیی:

چارەسەری ڕەفتاریی هزری: بۆ گۆڕینی بیرکردنەوە و ڕەفتارە نەرێنییەکان

دەرمان: هەندێکجار پێویستە و دەبێت بە ڕاوێژی پزیشک بێت

بۆچوونە هەڵەکان (بەپێی پسپۆڕان لە بی بی سی):

فۆنگ لی، پسپۆڕی دەروونناسی بە بی بی سی ڕاگەیاندووە کە چەند تێگەیشتنێکی هەڵە هەن:

دڵەڕاوکێ نیشانەی لاوازی نییە بەڵکو حاڵەتێکی پزیشکییە

زۆر باوە و دەکرێت تووشی هەر کەسێک ببێت

زۆربەی کات پێویستی بە چارەسەر هەیە و بە خۆی چاک نابێتەوە

قسەکردن دەربارەی یارمەتیدەرە نەک زیانبەخش.

دڵەڕاوکێ، حاڵەتێکی چارەسەرکراوە و ئەگەر بەدەستییەوە دەناڵێنیت، داواکردنی یارمەتیی پیشەیی یان پشتیوانی لە کەسانی نزیکت، هەنگاوێکی گرنگە.

ترس لە تاقیکردنەوە خوێندکارەکانی تووشی دڵەڕاوکێ کردوو...

ترس لە تاقیکردنەوە خوێندکارەکانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە