ترس لە تاقیکردنەوە خوێندکارەکانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە
964+
شۆڕش هەرکی
باڵەخانەی کۆلێژێکی زانکۆی سەڵاحەدینە، کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکارانە و هۆڵەکە ئامادەکراوە.
شرینی و رێنمایی بۆ تەواوی خوێندکاران لە لایەن دکتۆرێکی کۆلێژەکەوە ئامادەکراوە و خوێندکارەکان چاوەڕێی پرسیارەکانن.
لە دوای هاتنەدەرەوەیان، خوێندکاران گفتوگۆ لەسەر پرسیارەکان و وەڵامەکانیان دەکەن، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە رووخساریان بەدی دەکرێت.
دکتۆر ئەحمەد مامۆستای زانکۆکەیە و چاودێری تەواوی تاقیکردنەوەکانە و بەردەوام رێنمایی دەداتە خوێندکارەکان.
ئەو دەڵێت، تاوەکو ئێستا زۆربەی زانکۆکان نەیانتوانیوە خوێندکار تێبگەیەنن کە “تاقیکردنەوە مانای تۆڵەکردنەوە نییە”.
ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان تەخەروج دەکەن، بەڵام بە قسەی خۆیان، بەشێکیان لە دڵەڕاوکێدا دەژین و هەست بە ئاسوودەبوون ناکەن.
درکپێکردنی ئەو بۆشاییەی نێوان خوێندکار و تاقیکردنەوەکان، خوێندکار و زانکۆ، خوێندکار و داهاتووی خۆیان وشیارکردنەوەیەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو کار بۆ باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و سیستمی پەروەردە بکەن.