"شاعیرانمان بە هەتیوی دەمێننەوە"

لە کۆیە کۆڕێک بۆ قوباد جەلیزادە سازکرا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە کۆیە کۆڕێک بۆ قوباد جەلیزادە شاعیر و نووسەری ناوداری کورد سازکرا و چەندین چەپکەگوڵی پێشکەش کرا.

دوای کۆڕەکە قوباد جەلیزادە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “کۆڕێکی سەرکەوتوو بوو چونکە خەڵكێکی زۆر هاتبوون و هەمووشیان بەڕاستی گوێگر بوون و تەنیا قەرەباڵغی نەبوو، چەپکەکە گوڵێکی زۆریشم پێشکەش کرا”.

“تا ئەو رۆژەی کوردستان دەبێ بە دەوڵەت و شاعیرەکانمان لەژێر ئاڵای خۆماندا شیعر دەڵێنەوە، بە هەتیوی دەمێننەوە”، قوباد جەلیزادە وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە لە رابردوودا میدیاکان وەک پێویست رووماڵی کۆڕ و کۆبوونەوەی شاعیرانیان نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ شتێکی تازەی بینیوە و خۆشحاڵی خۆیشی لەوبارەیەوە دەربڕی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە