دیمەنی پارکی شانەدەر لە هەولێر - وێنە: ئەندازەی پارکەکانی هەولێر
نزیکەی 40 هەزار داریان تێدا دەچێندرێت
تا کۆتایی ئەمساڵ چوار پارکی گەورە لە هەولێر دەکرێنەوە
964+
ژێوار خدر
لە شاری هەولێر چوار پارک لە بواری جێبەجێ کردندان و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانیان تەواو بکرێت و بکرێنەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کە لە سەنتەری شاری هەولێر و لەسەر رووبەری 200 دۆنم زەوی چوار پارکی گەورە درووستکراون و نزیکەی 40 هەزار داریان تیادا دەچێندرێت.
دەشڵێت، بڕیارە هەر چوار پارکەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێن.
زانیاری لەبارەی هەر چوار پارکەکە
1. پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی درسوتکراوە و نزیکەی هەشت ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
2. پارکی رەشکین لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەویی دروستکراوە و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
3. پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر رووبەری 4 دۆنم زەویی دروستکراوە و شەش ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.
4. پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر رووبەری حەوت دۆنم زەویی و پێنج ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە، 204 باخچەی بچووک، دوو تا سێ شوێنی غابات، 209 دارستان، 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.