شارەوانییەکانی سلێمانی

رێگا سەرەکییەکانى گەرمک نۆژەنکرانەوه و ئاوەڕۆکانى ئاغجەلەريش پاککرانەوە

964+

محەمەد فاتیح

بە مەبەستی کردنەوەى رێڕەوى ئاوەڕۆکان و پاكکردنەوەی لە پاشماوەى کەڵەکەبوو، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەى ئاوەڕۆکانى ئاغجەلەر بەڕێوەچوو، له گەرمکيش شەقام و رێگا سەرەکییەکان نۆژەنکرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو کردنەوەى رێڕەوى ئاوەڕۆکان تا بەهۆى کەڵەکەبوونى پیسی رووبەڕووى گیران نەبنەوە، لە هەڵمەتێكدا ئاوەڕۆى ناحیەى ئاغجەلەر لە پاشماوەى کەڵەکەبوو پاککرایەوە و هەر لەگەڵ ئەو چالاکییەدا هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوە و شۆردنى سەرجەم رێگاکان جێبەجێکرا، شەقامەکان لە تۆز و خۆڵى کەڵەکەبوو پاککرانەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، هەر لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خزمەتکردنى دانیشتووانى هەرێمی كوردستان سەرجەم چاڵ و چۆڵى شەقام و ڕێگا سەرەکییەکانى ناحیەی گەرمک نۆژەنکرانەوه.

شارەوانییەکانی سلێمانی روونی دەکەنەوە، دەستپێکى هەڵمەتەکە بە بڕین و کردنەوەى زیاترى چاڵ و چۆڵیى رێگەکان بوو بە شێوەیەکى ئەندازەیی، پاشان لە رێگەى قیرەوە پڕکرانەوە و لەگەڵ ئاستى ڕێگاکاندا لیڤڵ کرانەوە و جێبەجێکردنى ئەم هەڵمەتە رۆڵێکى ئێجگار ئەرێنى دەبێت لە کەمکردنەوەى ئاستەنگییەکانى بەردەم شۆفێرانى ناوچەکە و تەواوى ئەو گەشتیارانەى لەم وەرزەدا روودەکەنە سروشتى ناحیەى گەرمک.

بەهارە شارەوانی دەستیداوەتە رنینەوەی گژوگیای شەقامەک...

بەهارە شارەوانی دەستیداوەتە رنینەوەی گژوگیای شەقامەکانی سلێمانی