هەولێر

منداڵێكی 10 ساڵان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمشەو لە شەقامی سەرەکی گەڕەكی ماومزاوەی هەولێر، ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی دا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، منداڵەکە گیانی لەدەست دا.

پێشڕەو رەسوڵ، بەرپرسی ئێشكگری لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا، بە 964ی وت، “ئەمشەو لە رووداوێکدا ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی دا لەسەر شەقامی سەرەکیی مامزاوە، دوای گەیاندنی منداڵەكە بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا”.

باسی لەوەش کرد، “منداڵەكە كوڕ بوو، شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دەستبەسەرە، تەرمەکەش رەوانی پزیشکی دادی دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا