شووشتنی قەڵای هەولێر و دەوروبەری. فۆتۆ: شارەوانی
دەروازەكانی شاریش
قەڵای هەولێر شۆردرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند لە لایەن تیمەكانیان تەواوی قەڵای هەولێر و دەروازەكانی هاتنەناو شار شۆردران و پاككرانەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025 بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک، بە راسپاردەی سەرۆكی شارەوانی و بە سەرپەرشتی لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، لەهەڵمەتێکی فراوان و گشتگیردا دەستکرا بە خاوێنکردنەوە و شووشتنی شەقامە گشتییەکان، بە تایبەت دەروازە سەرەکیەیکانی هاتنەناوەوەی هەولێر و دوورگە ناوەندیەکانیان.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، لە هەڵمەتێکی دیکەدا تیمەکانیان، تەواوی سەر قەڵا و چواردەوری پاککرایەوە و شۆردران، کە
بە توانای هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان، هەروەها کارکردن بە ئامێری گسکدانی شەقام و تانکەری ئاو هەڵمەتەکە جێبەجێکرا .
شارەوانیی هەولێر بەوەندەش ناوەستن و رایانگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتووشدا ئەم هەڵمەتەیان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی شار پاكوخاوێن بكرێتەوە و ژینگەیەكی جوانتر بۆ شارەكە بێننەئاراوە.
شارەوانی هەولێر
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە
باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە
شۆفێران دەتوانن رێگە لاوەکییەکانی تەنیشت شەقامەکە بەکاربێنن
کار کردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – گوێر دەستپێکرد
کاری تێدا دەکرێت