نزیکەی شەش مانگە کراوەتەوە
شەقامی بەرامبەر دادگای سلێمانی داچووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ئەمڕۆوە شەقامی خزمەتگوزاری بەردەم سایلۆی کۆنی سلێمانی بەربەستکراوە بەهۆی داچوونی بەشێکی شەقامەکە.
ئەو شەقامە لە 31.10.2025 کرابووەوە بەڕووی شۆفێراندا بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی شەقامی نزیک بەرامبەر دادگای سلێمانی.
ماوەی هەفتەیەکە سەقفی یەکێک لە ئاوەڕۆ سندوقیەکەی رۆخی شەقامەکە داچووە و ئەمڕۆ بەربەستکراوە بۆ چاکردنەوەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی