تریفە کەریمیان لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە
“شانۆی کوردی بەرەو جیهانی دەچێت”
964+
چاوان خەلیل
هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر دەستیپێکرد و تریفە کەریمیانیش میوانە و دەڵێت، “شانۆی کوردی بەرەو جیهانی دەڕوات و هیواداریشم شانۆکارانی ئێمە خۆیان پڕ چەک بکەن، فێستیڤاڵەکانیش دەرفەتێکە بۆ ئەم هەنگاوانە”.
تریفە دڵخۆشە بە هاتنی بۆ هەولێر و باشووری کوردستان، باس لەوەش دەکات خاڵی گرنگی شانۆ لە کوردستان ئەوەیە، گرنگی بە دەرهێنەر و ئەکتەریش دەدرێت.
تریفه کەریمیان لەدایکبووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و شانۆنووس و دەرهێنەرێکی دیاری بواری شانۆیە، ساڵانێکە خزمەتی هونەری کوردی دەکات و ساڵی 2024 خەڵاتی فێستیڤاڵی “ئەدەبی وەرگرتن”ی لە ئەڵمانیا بۆ شانۆنامەی “باڵی مەیموون” بردەوە.