لەلایەن سولی فلامینگۆوە
لە شاری سلێمانی ئێوارەیەکی میوزیک و سەما بەڕێوەچوو
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەم ئێوارەیە سلێمانی ئاوێتەی موزیک و سەما بوو، سەما و میوزیکی فلامینگۆ پێشکەشی ئامادە بوان کرا.
سامان حەمە کەریم دامەزرێنەری سولی فلامینگۆ بە 964ـی وت، لە پێشتردا زۆر کۆنسێرتیان کردووە لە هۆڵە گەورەکان و ئەمجارە بڕیاریانداوە کۆنسێرتەکانیان بهێننە گەڕەکەکانی سلێمانی و ئامادەبوان نزیکتر بن لێیانەوە.
ئامادەبووانیش زۆر بەگەرموگوڕی و لەسەر زەوی دانیشتوون و گوێ هەڵدەخەن بۆ میوزیەکەکان زۆر بە چێژەوە تەماشای سەما دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی