به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌روچاوه:
كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جوتیارانه ده‌كه‌ین كه زه‌ویه‌كانیان به‌ر دروستكردنى كارگه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى دروستكردنى كارگه‌یه‌ك له سنوورى ناحیه‌ى سه‌روچاوه، زه‌وى كشتو‌كاڵى چه‌ند جوتیارێك به‌ر دروستكردنه‌كه ده‌كه‌وێت و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، یاسا زه‌ویه‌كانى به كارگه‌كه داوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كان ده‌كه‌ن.
كارگه‌كه وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕین ره‌زامه‌ندى پێداوه كه كارى ریسایكلین و دووبارى دروستكردنه‌وه‌ى كارتۆنه ئه‌و زه‌ویانه‌ى به‌ر دروستكردنیشی ده‌كه‌ون بریتیه له 55 دۆنم زه‌وى.
ئیبراهیم مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌روچاوه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌م كێشه‌یه له دادگا یه‌كلابووه‌ته‌وه و زه‌ویه‌كه دراوه‌ته كارگه‌كه به‌ڵام له سبه‌ینێوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كان بكرێت.
وتیشی “ئه‌م چه‌ند جوتیاره مافى خۆیانه قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه”.
زه‌ویه‌كان پێشتر له موڵكی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بووه، به‌ڵام دواتر خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و به‌پێی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌م زه‌ویانه بۆ هه‌ر دوو دۆنم یه‌ك پارچه زه‌وى قه‌ره‌بووكردنه‌وه داندراوه.
پیێشتر، عەبدوڵا زوبێر یەکێک لە جوتیاره‌كان كه خاوەنى 12 دۆنم زەوییە، بە 964ـى وت، کۆمپانیاکە بڕى هەزار و 700 دۆلارى بۆ قەرەبووى هەر دۆنمێک دیاری کردووە، بەڵام ئەو بڕە زۆر کەمە و وەک دەڵێت: لەو شوێنە دۆنمى زەوى بە 4 هەزار و 500 دۆلارە، بەڵام جوتیارەکان داواى سێ هەزار دۆلار لە كارگه‌كه دەکەن.
وتیشی “رێگرنین لە دروستکردنى کارگەکە، بەڵام مافى خۆمانە قەرەبووى تەواوى بکرێنەوە”.
له‌سنوورى ناحیه‌ى سه‌روچاوه ته‌نیا یه‌ك كارگه‌ى دروستكردنى عه‌له‌ف هه‌یه و كار له‌سه‌ر دروستكردنى كارگه‌یه‌كى دیكه‌ى هاوشێوه‌ش ده‌كرێت، به دروستكردنى ئه‌م كارگه‌یه‌ی دروستكردنى كارتۆن، ناحیه‌كه ده‌بێته خاوه‌نى سێ كارگه.