هەواڵەکان
15 رۆژە و تەرمی ئاڤێستا یوسف هەر نەدۆزرایەوە
ژووری هەواڵ
پازدە رۆژ بەسەر خنکانی ئاڤێستا یوسف تێپەڕیوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە درێژایی 150 کیلۆمەتر بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجامن، باوک و کەسوکارى ئاڤێستاش لە لێوارى ئاوەکەن و چاویان لە شەپۆلەکانە تا تەرمى کچەکەیان بداتەوە.
ئەمڕۆ شەممە دووەم كەس لە شاری کەرکوک بە پەتای تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا، كە گەنجێكی پەرستارە لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری و بەپێی قسەی باوکی، ئەوان هیچ ئاژەڵێکیان نییە و كوڕەكەی بەهۆی پیشەکەیەوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە.
جوتیارانی سنووری قەزای قوشتەپە و بە تایبەتی گوندی قورشاغلو دەڵێن، ماڵوێرانن و رەنج بە خەسار بوون، چونكە ئەم وەرزەی كشتوكاڵ خۆی كەم باران باریوە، لەولاشەوە حكومەت كارەبایەكی باشی پێنەداون، تا زەوییەكانیان بە ئاوی بیر ئاو بدەن.
شۆفێرانی بارهەڵگرانی قیر لە ناحیەی عەربەت دژی گۆڕینی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان و گۆڕینی شوێنی ئەو کەسانەی سەرپەرشتیان دەکەن، گردبوونەوە.