لە فریاکەوتنى چەمچەماڵ
ژیانى منداڵێک لە مردن رزگار کرا
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى منداڵێکى تەمەن سێ ساڵ و شەش مانگ، بەهۆى قوتدانى تەنێکى نامۆ دۆخى تەندروستى دەکەوێتە مەترسییەوە، لەلایەن پزیشک و کارمەندانى فریاکەوتنى چەمچەماڵ، رزگار دەکرێت.
شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بە 964ـى وت،” دوای ئەوەی مناڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو بەهۆی قووتدانی تەنێکی نامۆ دۆخی تەندروستی دەکەوێتە مەترسییەوە و لەلایەن دایک و باوکییەوە دەگەیەنرێتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، دەستبەجێ لەلایەن پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵەوە، فریاگوزارى تەندروستى بۆ دەکرێت”.
وەک باسى دەکات، دایک و باوکى بەتەواوەتى بێهیوا دەبن، بەڵام تیمەکانیان بە رزگارکردنى منداڵەکە هیوایان بۆ دەگێڕنەوە.
” لەدوای هەوڵێکی زۆر توانرا ژیانی منداڵەکە لە مردن رزگار بکرێت و بەتەندروستییەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کرا”، شەریف رەحیم.