دابەشکردنی ئاردی بایەعی - فۆتۆ - بۆ 964 نێردراوە
پسوڵەی خۆراک ئیشی پێتانە
بریکارەکانی بایەعی دابەشکردن بچن تەلەگرام دابنێن
964+
ئەحمەد مستەفا
پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی داوا دەکات، سەرجەم بڕیکارەکانی بایەعی ئەوانەی “خۆراک و ئارد” دابەش دەکەن، لەسەر ئەو ژمارانەی لەلای ئەوان دایانناوە ئەپلیکەیشنی تەلەگرام دابنێن.
پسوڵەی خۆراک، بریکارەکان بە بەرپرسیار دەزانێ ئەگەر هاتوو ژمارەکانیان ئەپلیکەیشنی تەلەگرامی نەبێ.
لە ئاگاداری نامایەکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێ، تکایە هەربڕیکارێک ئەو ژمارە تەلەفۆنەی لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دایناوە لەسەر مامەڵەکانتان بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی بڕیکارەکان گەر ئەپڵیکەیشنی “Telegram” تەلەگرامی لەسەر دانەبەزێنراوە، تکایە بەزووترین کات ئەو بەرنامەیە لەسەر ژمارەکە دابەزێنن.
پسوڵەی خۆراک دەڵێ، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە بڕینی وەکالەتەکانیان، داوادەکاتەوە، هەر بڕیکارێک ئەو بەرنامەیەی نیە تاوەکو داینەبەزێنێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان نەکات.