دیمه‌نێكی كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانى قه‌زاى ماوه‌ت... وێنه: له فه‌یسبووكى قایمقامى ماوه‌ت وه‌رگیراوه.
قایمقام: پێكهاته‌ى ئه‌م شوێنانه تۆمار ده‌كه‌ن
تیمێکی باڵای ئەکادیمی بەغدا سه‌ردانى “تاڤگه‌ى سەرسول و بەردبەرد”يان له ماوەت كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێکی باڵای ئەکادیمی زانكۆى بەغداد سه‌ردانى سنوورى قه‌زاى ماوه‌تیان كرد‌و هه‌ردوو شوێنى تاڤگه‌ى سەرسول و بەردبەردیان به‌سه‌ركرده‌وه، قایمقامیش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت به‌شێك له پێكهاته‌ى ئه‌م شوێنانه تۆمار بكه‌ن، كه تاوه‌ك ئێستا له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆمار نه‌كراون.
ئه‌ندامانى تیمه باڵاكه هەڵگری دکتۆرا، پڕۆفیسۆر و پڕۆسیفۆری یاریدەدەر لە بواری جیۆلۆجی “زەویناسی” بوون و دکتۆر فازیل لاوە پڕۆفیسۆری بواری جیۆلۆجی له زانكۆى سلێمانى هاوڕێیەتی تیمه‌كه‌ى كرد.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به 964ـى راگیه‌اند، مەبەستی سەردانەکەیان بینین و ناساندنی ئەو فۆڕم و پێکهاتە نوێیەیە كه لە رووی زەوی و چینە بەردەکانی هه‌ردوو شوێنى سەرسول و بەردبەرد دا هه‌ن.
وتیشی “ناسین و دۆزینەوەی ئەم فۆڕمە لەسەر ئاستی عێراق ناوازەیە و ئەو بەڕێزانە لەسەر ئەو بابەتە ووت‌وێژی تەواویان کردووه”.
جگە لە بینین و ناساندنی سەرسول و بەردبەرد ده‌یانه‌وێت هه‌ردوو شوێنه‌كه وه‌كو ناوچەیەکی جیۆپارک لەسەر ئاستی عێراق، تۆمار بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قسە لەسەر ئەوە کراوه کە کۆنفرانسێكی زانستی بۆ ببەسترێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمیش له‌مانگى تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو له به‌شی جیۆلۆجی زانكۆى سلێمانى سیمینارێك تایبه‌ت به‌م بابه‌ته زانستییه به‌ڕێوه‌چوو و ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كۆنفڕانسی دیكه‌شی بۆ ببه‌ستن.