دیمەنی ئەس سێ مانگایەی دەستبەسەرکراون ... وێنە؛ شارەوانی چوارقوڕنە.
"تاكوته‌را ماون و ده‌ستبه‌سه‌ركراون"
مانگا به‌ڕه‌ڵاكانى ناو بازاڕى چوارقوڕنه كه‌می كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه له‌ناو بازاڕى چوارقوڕنه‌ى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دیارده‌ى مانگاى به‌ڕه‌ڵا كه‌میكردووه، ئه‌ویش به‌هۆی كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه شاره‌وانى رایسپاردبوون بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، دوایین مانگاى به‌ڕه‌ش كه بیندراون له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى چاودێری به‌رده‌وامیان وایان كردووه كه دیارده‌ى بنینى ئه‌م مانگایانه له شوێنه گشتییه‌كانى ناحیه‌كه‌یان كه‌م بكات.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى ده‌ست به‌سه‌ركراون سێ مانگان و خاوه‌نه‌كانمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه كه به‌ڕه‌ڵاكردنیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژەی بەوەکرد جارجار ئەم مانگایانە زۆر بە کەمی دەبیندرێن بەڵام لیژنەکانیان بەردەوام چاودێرییان دەکەن رێکاری خۆیان دەگرنە بەر.
له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سزاى ئه‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵایانه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌درا كه له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌بیندران، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه دیارده‌كه روو له كه‌می بكات.