سێ ساڵه پڕفرۆش‌ترین كتێبه
كه‌س ناتوانێت شان له‌شانى “مه‌مله‌كه‌تى شه‌یتان”ى حاجى قادر بدات
964+
ژێوار خدر
ماوه‌ى سێ ساڵه له‌سه‌ریه‌ك كتێبی “مه‌مله‌كه‌تى شه‌یتان” له به‌شی كتێبخانهى حاجی قادرى كۆیی له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كتێب، ده‌بێته پڕفرۆش‌ترین كتێب و به‌ڕێوه‌به‌رێكی كتێبخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت، رۆژانه لانیكه‌م 150 بۆكس له‌و كتێبه ده‌فرۆشن.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، له به‌شی كتێبخانهى حاجى قادر به 964ـى وت، له ساڵى 2023 ـه‌وه ئه‌م كتێبه‌ى پڕشۆفرۆشترین كتێبیانه كه له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ى دوو هه‌زار بۆكسی لێ فرۆشرا.
وتیشی “ساڵى پاریش نزیكه‌ى چوار هه‌زار كتێب و ئه‌مساڵیش تاوه‌كو ئێستا رۆژانه لانیكه‌م 150 بۆكس له‌و كتێبه فرۆشراوه”.