شۆفێران ئاگادار بن

بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت

964+

شۆڕش قادری

شۆفێران ئاگادار بن، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز،  ئەمڕۆ بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بەرامبەر کۆلێژی لوبنانی – فەڕەنسی بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لەمڕۆ چوارشەممەوە 16.4.2025  بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز،  شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری خێرا بەرامبەر کۆلێژی لوبنانی – فەڕەنسی بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

داوایش لە شۆفێران دەکات، تا ئەو کاتەی کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆری ئاوەکە تەواو دەبێت، هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، دوای تەواوبوونی کارکردن، شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.

نۆژەنكردنەوەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر چەند كاتی دەوێ و ...

نۆژەنكردنەوەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر چەند كاتی دەوێ و چەندی تێدەچێت؟

سبەی بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت

سبەی بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت