حەلیمە خان
دوای 62 ساڵ بە دایکی شاد بووەوە
+964
ژووری هەواڵ
حەلیمە خان ژنێکی خەڵکی رواندزە 62 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی مهابادی کردووە، دوای 62 ساڵ بە دایکی شاد بووەوە
لەو کاتەوە هیچ پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی نەماوە، ئێستا بووەتە داپیرە، نەوەیەکی نەنە حەلیم بووەتە باعیسی پێک شادبوونەوەیان.
دایکی نەنە حەلیمە سەروو 100 ساڵ تەمەنیەتی، لەگەڵ خێزانەکەی چوون بۆ مهاباد بۆ لای کچە شوێنبزرەکەیان، ساتی پێک شادبوونەوەی دایک و کچ هەمووانی گریاند.
دایکی حەلیمە زەینی کاڵبووەتەوە، لۆمەی کچەکەی دەکات کە ئەو هەموو ساڵە پێی لێ دابڕیوە