لۆگۆی ژووری بازرگانیی هەولێر
لەقوتوونان و پاکەتکردن
بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی نێودەوڵەتیی میلانۆ بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، پێشانگەی نێودەوڵەتیی میلانۆ لە ئیتالیا بۆ كارەكانی لەقوتوونان و پاكەتكردنی كاڵاكان ئەنجام دەدرێت و بازرگانان و خاوەن كارگەكانی كوردستانیش دەتوانن تێیدا بەشداربن.
پێشانگەكە لە رۆژانی 13 تا 15.5.2025 لە شاری میلانۆی ئیتالیا بەڕێوەدەچێت، كە تایبەتە بە كاری لەقوتوونان و پاكەتكردنی كاڵا و بەرهەمەكان.
كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 15.4.2025 بە 964ی راگەیاند، بازرگان و خاوەن كارگەكانی كوردستان، دەتوانن بەشداریی پێشانگەكەی میلانۆ بكەن، ئەوانەشی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، دەتوانن پەیوەندی بە بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بكەن، بۆ ئەوەی كارئاسانییان بۆ بكرێت و رێنمایی بكرێن.
وتیشی، تا 20ی ئەم مانگە دەرفەت هەیە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەشداریكردن لە پێشانگەكە.