لە هەولێر باش دەبارێت
ئەمڕۆ و سبەینێ بارانە و کەشەکە ساردە
964+
وریا فەتاح
کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و بەو پێیەش بێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانە، بەڵام بارانەکەى ئەمڕۆ سەرتاسەرییە و سبەینێ تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانە.
بەپێى پێشبینییەکان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، کەش هەورو باراناوى دەبێت لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێم، هەندێ کات لێزمە بارانە و هەورە تریشەقى لەگەڵ دەبێت.
کەشناسى پێشبینى کردووە، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان، بەفر ببارێت.
“لەکاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت”، کەشناسى وادەڵێت .
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە نمە بارانى کەم لە هەندێ ناوچەى شاخاوى ببارێت و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی