وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئاینی بۆ وتاربێژان:
“پێویستە خۆشەویستی بۆ کوردستان لەوتارى مزگەوتەكاندا رەنگدانەوەی ھەبێت”
964+
محەمەد فاتیح
خۆشەویستی بۆ کوردستان ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانیە و پێویستە لەوتارى مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان زۆر بەروونی رەنگدانەوەی ھەبێت ئەمە قسەی وەزیری ئەوقافی هەرێمە.
دكتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وتارخوێنانی سنووری هەولێرو دەورووبەری کۆبویەوە و پێی راگەیاندن، خۆشەویستی بۆ کوردستان ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانییە و پێویستە لەوتارەکاندا زۆر بەڕوونی رەنگدانەوەی ھەبێت.
خۆشەویستی کوردستان پەیوەست نییە بە لایەنی سیاسی، بەڵکو کوردستان ھی ھەمووانە، پاراستنیشی ئەرکی ئاینی و نیشمانییە، کوردستان خاوەن کەرامەت و سەروەری خۆیەتی ئەمەش ئامانجی بنەرەتی ئاینیە، کە خۆشەویستی بۆ خاک ونەتەوە ئەرکە، پشتیوان صادق واى وت.
ئەو دەڵێت ئەمڕۆ وڵاتاکەمان خاوەن سەروەری و ئاداب و کەلتوری خۆیەتی، ئێمە ھەمیشە بەچاوی رێزەوە، لە خزمەتی مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی کوردستان دەڕوانین سوپاسی ھەموو مامۆستایانی کرد بۆ وتاری میانڕەوی و خزمەتکردنی مزگەوت وخەڵکی موسوڵمان.