كۆگاكردن و مه‌ترسییه‌كانى سن دوو له بابه‌ته‌كان بوون
300 جوتیاری دهۆک به‌شدارى خولى جۆراوجۆرى كشتوكاڵیان پێكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆک 300 جوتیار له‌ناوچه‌ى جیاواز خرانه خولى جۆراوجۆرى كشتو‌كاڵى بۆ ئه‌وه‌ى زانیاری ته‌واو له‌باره‌ى به‌خێوكردن و به‌رهه‌مهێنان و مه‌ترسییه‌كان كه رووبه‌ڕووى شكتوكاڵ ده‌بنه‌وه، وه‌ربگرن.
خوله‌كان به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن رێكخراوى CABI ، به‌شی كشتوكاڵ له کۆلیژى زانست و ئەندازیارانى كشتو‌كاڵى له كۆمپانیاى KH به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆک به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له دهۆک به 964ـى وت، جوتیارانى هه‌ر سێ قه‌زاى سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان بۆ ئه‌م خولانه ده‌ستنیشان كرابوون و نزیكه‌ى 300 جوتیار له‌و شوێنانه سوودمه‌ند بوون.
وتیشی، “هۆشیاری جۆراوجۆر درایه ئه‌و جوتیارانه كه چۆن بتوانن پارێزگارى له كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن به‌تایبه‌تیش چۆنیه‌تى كۆگاكردن و قه‌ڵاچۆكردنى زینده‌وه‌ر به‌تایبه‌تیش سن، كه له به‌شێكى كێڵگه گه‌نمه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه”.
خوله‌كان له‌رێگه‌ى چه‌ند تیمه‌كه‌وه ماوه‌ى دوو رۆژ له سنوورى ئه‌م سێ قه‌زایه به‌رده‌وام بوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا له‌رلاێگه‌ى تیمى جیاوازه‌وه كار له‌سه‌ر رووپێوی كێڵگه گه‌نمه‌كان ده‌كرێت كه تاوه‌كو چ ئاستێك سن له‌ناویاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆک به 964ـى راگه‌یاندبوو كه بڵاوبوونه‌وه‌ى سن له سنوورى پارێزگاكه‌یان به‌وشێوه‌یه نییه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ دروستبكات.