پارێزگار واژۆی کرد

لە کەرکوک فۆڕمی زەوی بۆ هەر چوار بەشەکەی پەروەردە پڕدەکرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە پارێزگای کەرکوک، دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەکرێت و لە سەرەتاش فۆڕم پڕدەکردنەوە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.4.2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، واژۆی لەسەر بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەرکرد.

دیوانی پارێزگای شارەکە دەڵێت، بە پشتبەستن بە رێنماییەکان و کۆنترۆڵەکانی بڕیارنامەی 419ـی ساڵی 2019 بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەکان بۆ ئەو پۆل و سێگمێنتانەی کە لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، بڕیارەکە دراوە.

کە سەرجەم بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنەکان (عەرەبی، کوردی، تورکمان و سریانی) راسپێرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەندامان، هەریەکەیان بەپێی خاڵە جیاکارییەکان، و بۆ ئەوەی لیستی ئەندام و کارمەندەکانیان بۆ دابینبکەن کە داواکارییان پێشکەش دەکەن.

پارێزگاری کەرکوک دەڵێ، کۆنتڕۆڵ و رێنماییەکان مۆر و بڕوانامە و واژۆیان لەسەرە لەلایەن ئێوەوە، و ئاگادارتان دەکەینەوە لە رێکارەکانتان بۆ ئەوەی بتوانین وردبینییان لێ بکەین و رێکاری پێویست لەلای خۆمانەوە بگرینەبەر بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن.

وردەکاری دەربارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی لە کەرکوک دۆزرای...

وردەکاری دەربارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی لە کەرکوک دۆزرایەوە