موحسن پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران - وێنە: ئیرنا
رێککەوتننامە لەبواری وزە ئیمزا دەکەن
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عێراق دەکات
964+
شۆڕش قادری
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عێراق دەکات و دەیانەوێت چەند رێککەوتننامەیەک لەبواری وزە ئیمزا بکەن.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری موحسن پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داواکاری زیاد عەلی وەزیری نەوتی عێراق بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاوازەکاندا بەباشی بەرەوپێش دەچێت و لەو سەردانەشی بۆ بەغدا دەیانەوێ چەند رێککەوتننامەیەکی نوێ لەبواری وزەدا ئیمزا بکەن.
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەریش زیاد عەلی و موحسن پاکنەژاد لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە و دەربارەی پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان لەبواری نەوت و غاز و کارەبا گفتوگۆیان کرد.