هەر مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دیناری لێبووەوە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"شەڕی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین هۆکارە"
تازە زاواکان نیگەرانن؛ تادێت زێڕ گرانتر دەبێ و هەر مسقاڵێک 22 هەزار دیناری چووەسەر
964+
شۆڕش قادری
شەڕی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین، تازە زاواکانی لە کوردستان نیگەران کردووە، چونکە نرخی زێڕ تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی دوو رۆژدا هەر مسقاڵێک زێڕ، 22 هەزار دیناری چووەتەسەر.
سێڤین ئیبراهیم ئەندامی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە 964ـی وت، “بۆ ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3238 دۆلارە و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە 118 دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 777 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 713 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 680 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 583 هەزار دینارە.
بەقسەی سێڤین ئیبراهیم هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ شەڕی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین و سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی یەکتردا لە چەند رۆژی رابردوودا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گرانبوونی زێڕ، خەڵک ئێستا روویان لە کڕێنی زێو بە قالب کردووە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.