هەشت بەرگە و بە 2800 دۆلارە

گرانترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پزیشکییە

964+

ژێوار خدر

گرانترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کتێبێکی بواری پزیشکییە کە هەشت بەرگە و نرخەکەشی بە دوو هەزار و 800 دۆلاری ئەمریکییە.

ئەمیر سەڵاح کتێبفرۆش بە 964ـی وت، “کتێبەکە دەربارەی وێنە پزیشکییەکانە و بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ باسی بەشێکی جەستە بکەیت بە وێنە، وەک ئێکس رەی و سیتی سکان یان هەر جۆرێکی دیکە لە وێنە پزیشکییەکان، پێویستت بەم جۆرە کتێبانە دەبێت وەک سەرچاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کتێبەکە بەراورد بە کتێبەکانی دیکە وردەکاری زیاتری تێدایە و زۆرتریش زانکۆ و نەخۆشخانەکان وەک سەرچاوە بەکاری دەهێنن.

17ـیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب سێ رۆژە لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە و تا 19ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات

سەردەم بە 40 کتێبی تازەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی ک...

سەردەم بە 40 کتێبی تازەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کردووە