هەر ئەمڕۆ

30 ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی دەربەندیخانیان کردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ ھەینی کەشوھەوای ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان گونجاو و ماڵی سەیران بوو، تەنھا لە سنوری قەزای دەربەندیخان، زیاتر لە 30 ھەزار کەس روویان لە سەیرانگاکانی ئەو ناوچەیە کردووە.

سەرکەوت بەکر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دەربەندیخان بە 964ـی وت،”بەھۆی دیمەنە دڵڕفێنەکانی ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دەربەندیخان، گەشتیارێکی زۆر روویان لەم ناوچەیە کردووە و تەنیا ئەمڕۆ  زیاتر لە 30 ھەزار کەس هاتبوونە سنوورەکە”.

“یەکەمجارە رێژەی ھاتنی گەشتیار لە سنووری دەربەندیخان لە رۆژێکدا بگاتە ئەو ئاستە، ھۆکارکەشی بۆ باشتربوونی رێگای نێوان کەلار – دەربەندیخان دەگەڕێتەوە”، سەرکەوت بەکر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە زیاتر گرنگی بە سەیرانگاکانی دەربەندیخان بدرێت و چەندین پڕۆژەی گەشتیاری جوان دروست بکرێت، چونکە ناوچەکە خۆی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی ھەیە و گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دەربەندیخان دەکرێتە شارێکی گەشتیاری

دەربەندیخان دەکرێتە شارێکی گەشتیاری

رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دە...

رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن