بۆ گیای بەهاری چووبوو
لە بناری قەندیل هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
964+
محەمەد عەلی ـ پشدەر
وەرزی بەهارە و هاوڵاتیان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن و زۆر جار تووشی رووداوی نەخوازراو دەبن، ئەمڕۆش لە بناری قەندیل هاوڵاتییەک هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
مەغدید محەمەد، دانیشتووی گوندی دووگۆمان بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتییە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاریی چوونەتە بناری قەندیل، لەوێ لەیەک دابڕاون و دوای بانگی عەسر هاوڕێکانی گەڕاونەتەوە و ئەو هاوڵاتییە دیار نەماوە”.
“ئەو هاوڵاتییە خێزاندارە و تەمەنی نزیکەی 45 ساڵە، خەڵکی گوندی دووگۆمانە سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە”، مەغدید محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە کە ئەو هاوڵاتییە لە شاخ هەڵدێراوە و لەئێستاشدا کەسوکاری و خەڵکی گوندی دووگۆمان چوون تەرمەکەی بهێننەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری