"رەنگە لە کوردستاندا رکابەرمان نەبێ"

سەردەم بە 40 کتێبی تازەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کردووە

964+

ژیوار خدر

سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە گرنییەوە باس لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکات و دەڵێت، ئەمساڵ بە 40 کتێب و ناونیشانی تازەوە بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە.

ئازاد بەرزنجی سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی 17ـیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بە 964ـی وت، “لەچاو ساڵانی رابردوو ئەمساڵ تاڕادەیەک وەزعی پێشانگا باشترە و هەندێک دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە هاتوون کە پێشتر نەهاتوون و ژمارەی کتێبە باشەکان زیادیان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمساڵ بە 40 کتێب و ناونیشانی تازەوە بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە و بەرهەمەکانیشیان پێشوازی باشیان لێکراوە لەلایەن خوێنەران و ئەهلی کتێبەوە.

“لە ئێستادا لە کوردستاندا رەنگە رکابەرێک نەبێ بۆ سەردەم هەم لەرووی کوالێتی و ژمارەی ئەو کتێبانەی کە چاپیان دەکات و هەمیش لەرووی بەهەند وەرگرتنی گوتاری رۆشنبیری و هەڵبژاردنی کتێب و سەرچاوەی گونجاو بۆ کتێبخانەی کوردی”، ئازاد بەرزنجی وای وت.

17ـیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب سێ رۆژە لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە و تا 19ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

" لە پێشانگای هەولێر جیهان بە عەرەبی دەدوێت نەک بە كوردی"

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات