بەشێک لە گوندەکانى قەزاى چوارتا

ئەو رێگایانەی باران تێکیداون شارەوانی چاکیدەکاتەوە

964+

محەمەد فاتیح

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و هاوین ئەو رێگایانەی باران و سەرمای زستان تێکیداون نوێ دەکرێنەوە، رێگای سەرەکی گوندی کوڕەداویش لە سنوری قەزای چوارتا بەر هەڵمەتەکەی شارەوانی کەوت.

ساڵانە بەهۆى بارانبارینەوە رێگەى بەشێک لە گوندەکانى قەزاى چوارتا تێکدەچن و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆى دانیشتوانەکانیان دروستدەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، هەڵمەتێکى گشتگیری بۆ چاکردنەوەى ئەو رێگایانە ئەنجامداوە،

هاوکات لەگەڵ چاککردنەوەی رێگاکان، لە ناحیەی قادر كەرەم ژینگەپارێزان سەرقاڵى جوانکردن و سەوزترکردنى باخچەکانى ناوەندى ناحیەکەن و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت سیمایەکى جوانتر و گەشتر بە شارەدێیەکەیان ببەخشن، چونکە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى بەهار و چرۆدەرکردنى درەخت و نەمامەکان، دەستكراوە به هەڵمەتێکى بەردەوامى پاککردنەوە و بڕین و ئاودانى سەوزایی باخچەکان.

قەزاى چوارتا و ناحیەی قادرکەرەم له قەزای چەمچەماڵ دەكەونە سنورى پارێزگای سلێمانیەوە.

رێگای بلکیان پاککرایەوە و مەترسی لەسەر نییە

رێگای بلکیان پاککرایەوە و مەترسی لەسەر نییە