ئەگەر نا سزا دەدرێن

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بۆ هاوبەشەکانی: هەفتەیەک مۆڵەتتان هەیە پێوەر ببەستن

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور لە ئاگادارییەکدا داوا لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی قەزاکە دەکات کە پێوەریان نەبەستووە زوو بیبەستن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور دەکات کە تا ئێستا پێوەری ئاویان دانەناوە، سەردانی فەرمانگە بکەن بەمەبەستی دانانی پێوەر و تۆمارکردنیان.

فەرمانگەکە مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە هاوبەشەکانی و دەڵێت ئەگەر پێوەر نەبەستن تووشی سزا دەبن.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سزای نەبەستنی پێوەری ئاو 80 هەزار دینارە.

سبەی پێوەری ئاو نەبەستن حاڵتان شڕ دەبێت

سبەی پێوەری ئاو نەبەستن حاڵتان شڕ دەبێت