ئازادی رۆژنامەوانی
"بۆ ناوبانگی هەرێم خراپە"
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان: جیاکاری لە نێوان کەناڵەکاندا دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان رایگەیاند، له هه‌رێمی كوردستان جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كرێت له رووماڵكردنی هه‌واڵی كاره‌سات و رووداو و چالاكییه‌كان، هۆشداریش دەدەن ئه‌م جیاكارییه كار له ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادیی بیروڕا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان رایگەیاند، “له هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی به‌رده‌وامه و جیاكاری له نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كرێت له رووماڵكردنی هه‌واڵی كاره‌سات و رووداو و چالاكییه‌كان، ئه‌مجاره‌یان لەلایەن ئاسایشەوە لە قەزای مێرگەسوور رێگری لە ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن كرا و نه‌یانهێشت رووماڵی رووداوی خنکانی ئا‌ڤێستا سه‌ید یوسف بکەن”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، رێگری لە بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران و سەرکەوت کارەش بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێم کراوە لێدوانی رۆژنامەوانی بۆ کەناڵەكانی پەیام و سپێدە و کوردسات و ئێن ئاڕ تی بدەن.
رێکخراوی پەیامنێران دەڵێت، “داوا له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فەرمییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌یه‌ك چاو سه‌یری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بكه‌ن و جیاكاری له نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌م جیاكارییه كار له ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادیی بیروڕا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه”.