ئیسرائیلیش ئامادەیە

ئەمریكا هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەكات بۆ سەر ئێران

964+

محەمەد فاتیح

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە، ئەگەر گفتوگۆكان نەگەنە رێکەوتن، کردەوەی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدەین.

ئەگەر پێویست بكات هێزی سەربازی دژ بە ئێران بەكاربهێنین، بێگومان ئەو كارە دەكەین، ئیسرائیلیش زۆر بەهێزەوە بەشداری لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە ئێران دەكات و لە ناوەندی سەركردایەتی دەبێت، ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وای وت.

ئەو دەڵێت كاتی زۆرمان بەدەستەوە نییە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێك سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران.

بە هەمان شێوە بیت هیگسیس وەزیری بەرگری ئەمریكا وتی ئێران خۆی بڕیار دەدات ئەو هێزەی لە زەریای هیندیدا بڵاومان كردووەتەوە نامەیەك بێت بۆ تاران یاخود نا.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران لە سەڵتەنەتی عومان كۆببنەوە.

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دین...

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی