لە گەرمیان
شوانکارەیەک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – کەلار
لە گوندێکی نزیک کەلار ھەورەبروسکە لە کەسێکی داوە و گیانی لەدەستداوە.
شوانە ئەحمەد شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت،”نزیک کاتژمێرێک پێش ئێستا لە جەوەڵەکانی نێوان گوندی قەرەچەم و قەڵاتەپە، ھەورەبروسکە لە کەسێکی داوە و بەھۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە شوان بووە و ئاژەڵی بردووەتە دەرەوە بۆ لەوەڕاندن، کەمێک دوربووم لێیەوە منیش، بەڵام بینیم ھەورە بروسکە لێیدا کاتێک رۆیشتمە سەری جلەکانی بەری سوتابوو و گیانی لەدەستدابوو”.
ئەو ھاوڵاتیە خەڵکی شارەزورە، بەڵام بەھۆی ئاژەڵداریەوە ھاتبووە گوندی قەرەچەم لە نزیک قەزای کەلار دەمایەوە، ناوی محەمەد ساڵەحە، تەمەنی نزیکەی 45 ساڵە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی